ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو نوێنەری یانەیەکی پرێمەرلیگ چاودێری ئۆسیمینیان کردووە

یاریگا –

دوو نوێنەری یانەی چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری ڤیکتۆر ئۆسیمینیان کردووە.

هێشتا دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینە نەکراوەتەوە باس و خواسی ئۆسیمین سەرجەم میدیا جیهانییەکانی تەنیووە.

دوێنێ یەکشەممە لە میانی یارییەکانی گەڕی 35ی سێریا ئەی یانەی ناپۆلی بووە میوانی یانەی مۆنزا و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕاند.

رۆژنامەی ئیل ماتینۆ بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ دوو چاودێری یانەی چێڵسی لە یارییەکەی ناپۆلی و مۆنزا ئامادەبوون، لە نزیکەوە چاودێری ئاستی ڤیکتۆر ئۆسیمینیان کردووە.

بەڵام سەردانەکەی چاودێرەکانی یانە ئینگلیزییەکە لە کاتێکی گونجاودا نەبوو، بەهۆی ئەوەی گۆڵکارەکەی سێریا ئەی لەو یاریەدا ئاستی باش نەبوو، تیپەکەشی تووشی شکستێکی سەخت بوو.

بەپێ دوایین هەوڵەکان و لە زاری فەریزۆ رۆمانۆ بلوز لەم هاوینە دەیەوێت لەسەر خواستی پۆچێتینۆ گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکارێک و هێرشبەرێک واژۆ بکات، هێرشبەرە نێجێریەکەش ئامانجێکی سەرەکی یانەکەیە.

بەڵام چێڵسی لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی گۆڵکارەکەی ناپۆلی بەتەنیا نییە، هەریەکە لە یانەکانی مانجێسیتەر یونایتد، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمانیش چاویان بڕیوەتە تواناکانی.

ئۆسیمین لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 36 یاری 28 گۆڵی بۆ ناپۆلی کردووە، بە کردنی 23 گۆڵ لە 29 یاری پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەیشی گرتووە، توانی نازناوی خولەکەش لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button