ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی وردەکاری رووداوەکانی دوای یارییەکەی ئیسپانیۆل ئاشکرا دەکات

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا روونیدەکاتەوە، بۆ رێزگرتن لە هاندەرانی ئیسپانیۆل، داوای لە یاریزانان کردووە، لە نێو یاریگا ئاهەنگ نەگێڕن.

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار وەک راهێنەر نازناوی لالیگای بردەوە، ئەمەش دوای بردنەوەی لە ئیسپانیۆل بە ئەنجامی 4-2 و بۆ 27مین جار لە مێژوودا، نازناوەکەیان بەدەستهێنا. لە دوای یارییەکە یاریزانانی بارسا ئاهەنگیان لەنێو یاریگادا گێڕا، بەڵام هەرزوو ناچارکران یاریگا جێبهێڵن و بچنە ژووری خۆگۆڕین.

چاڤی روونیکردەوە، وەک رێزێک بۆ هاندەرانی ئیسپانیۆل، داوای لە یاریزانان کرد، ئاهەنگەکانیان بۆ ژووری خۆگۆڕین بگوازنەوە

داوام لێکردن ئاهەنگەکان رابگرن، چونکە پێم وابوو بەسە. ئاهەنگگێڕان ئساییە، بەڵام وەک رێزگرتنێک، باشتر بوو بچینە ژوورەوە، چونکە لە یاریگای خۆماندا نەبووین. من کەسێکی هۆشمەندم، بەڵام هەندێجار هەستەکان کۆنتڕۆڵ ناکرێن. ئێمە ئاهەنگمان گێڕا، نەک لەبەر ئەوەی لە ئیسپانیۆل بووین، بەڵکو ئاهەنگمان بە بردنەوەی لالیگا دەگێڕا، کە زۆر گرنگە بۆ ئێمە.

چاڤی لەبارەی رووداوەکانی دوای یارییەکە روونیکردەوە

هیچ شتێکی دیکەم نەبینی روویدابێت، چوومە ژوورەوە، نابێ گرنگی زیاترمان پێی دابووایە. نابێ دژیەکی دروست بکەین. گەیشتمە ئەو بڕوایەی، ئیتر دەبێ بچینە ژوورەوە و وەک خێزانێک ئاهەنگ بگێڕین. هیچ کارێکی ناشریمان بەرامبەر کەس نەکردووە. ئاهەنگمان بە بردنەوەی خولەکە دەگێڕا، کە بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

لە کاتێکدا بارسێلۆنا ئاهەنگی بە بردنەوەی نازناوی لالیگا گێڕا، کەچی ئیسپانیۆلی هاو-هەرێمی زۆر نزیکە لە دابەزین بۆ خولی پلە دووەکان، چونکە لە پلەی 19مدا دێت، بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە کۆی 34 یاری.

بارسا یاری داهاتوو لە 20ی ئەم مانگە لە بەرامبەر ریال سۆسیداد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button