گرنگترین

داڵکورد بەردەوامە لە بردنەوەکانی و پێشەنگی ریزبەندی گرتووە

یانەی داڵکورد لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات و لە پلەی یەکەمی خولی ئیتانی سویدی دێت.

داڵکورد پارساڵ لە پلە دووی سویدەوە دابەزی بۆ خولی ئیتان کە پلەی سێی ئەو وڵاتەیە، بەڵام هەنگاوەکانی بۆ گەڕانەوە دەست پێکردووە و لە حەوت یاری سەرەتادا خاوەنی شەش بردنەوەیە، بەوەش بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی هامەربی تالانگ خاوەنی ١٨ خاڵن.

یاری داهاتووی ئەو یانەیە بەرامبەر ستۆکسەندە لە ١٧ی ئەم مانگەدا.

خولی پلەی سێی سوید، بەسەر دوو کۆمەڵەی باکوور و باشوور دابەشکراون. هەر کۆمەڵەی لە ١٦ تیم پێکهاتوون و بە درێژایی وەرز ٣٠ یاری ئەنجام دەدەن.

خاوەن پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە راستەوخۆ سەردەکەوێت و پلەی دووەمەکانیش رووبەرووی یەکدەبنەوە و یەکێکیان سەردەکەوێت.

Back to top button