کوردستان

داڵکورد ماڵئاوایی لە جامی سوید کرد

یاریگا- یانەی داڵکورد ماڵئاوایی لە جامی سوید کرد پاش دۆڕانی بە یانەی ئایک بە ئەنجامی 3-0.

یانە کوردییەکە، لە قۆناغی یەکەمی جامەکەدا  شکستی بە هودینگ هێنا  بەڵام لە تیروپشکی قۆناغی دووهەمدا چانس یاوەری نەبوو کاتێک رووبەرووی ئایک بووە کە لە بەرزترین پلەی خولی سوید یاری دەکات.

هەرچەندە نیوەی یەکەم یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات بەڵام دواتر لە خولەکی 51 و 56 دوو گۆڵییان بەدوای یەکدا لێ تۆمارکرا و گەڕانەوەیان ئەستەم بوو. ئایک لە 76 گۆڵی سێهەمی تۆمارکرد و یارییەکەی بەکۆتا هێنا.

داڵکورد لە خولی پلە سێی سویدیش هەفتەیەکی باشی بەڕێنەکرد و دابەزی بۆ پلەی سێهەم پاش دۆڕان بە ڤاسالوندس لە سەرەتای هەفتەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button