ئینگڵته‌راراپۆرتی تایبەتکێ باشترینە؟گرنگترین

شەڕی مانەوە و خەونی گەیشتن بە پرێمەرلیگ

یاریگا –

لە كۆتایی هەموو وەرزێكدا سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەرەو یانە سەركەوتووەكان بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا ( پرێمەرلیگ ) و یانە دابەزیوەكان بۆ خولی پلە یەكەكانی ئینگلتەرا ( چامپیۆنشیپ ) دەڕوات.

لە یاساكانی تۆپی پێی ئینگلتەرا هاتووە لە كۆتایی هەموو وەرزێكدا كۆتا سێ یانەی پرێمەرلیگ دادەبەزن بۆ چامپیۆنسشیپ و دوو یانەی سەرەتایی چامپیۆنسشیپ راستەوخۆ سەردەكەون بۆ پرێمەرلیگ و یانەی سێیەم لە رێگای پلەی ئۆفەوە سەردەكەوێت

خولی پلە یەكەكانی ئینگلتەرا ( چامپیۆنشیپ ) چیە؟

خولی پلە یەكەكانی ئینگلتەرا یاخود چامپیۆنشیپ بەهێزترین خولی ناوخۆیی ئینگلتەرایە لە دوای پرێمەرلیگ و لە 24 یانە پێكدێن كە ئامانجیان گەیشتنە بە خولی نایابی ئینگلتەرا و كێبڕكێی گەیشتن بەو خولە دەكەن.

زۆربەی یارییەكانی خولەكە هاوشێوەی پرێمەرلیگ لە رۆژانی شەممە و یەكشەممە دەكرێت، خولەكە بینەرێكی زۆری هەیە چ لە رێگەی ئامادەبوونیان لە یاریگادا یان گواستنەوەی یارییەكانەوە كە تێیدا گرنگترین و پڕ بینەرترین و پڕ داهاتترین یاری وەرز لە خۆی دەگرێت كە پێی دەوترێت (پلەی ئۆف) كە تێیدا سێیەم یانە دیاری دەكات كە سەردەكەوێت بۆ پرێمەرلیگ.

یانە دابەزیووەكان بۆ چامپیۆنشیپ

لە كۆتایی هەموو وەرزێكدا سێ یانەی كۆتایی ریزبەندی پرێمەرلیگ راستەوخۆ دادەبەزنە خولی پلە یەكەكانی ئینگلتەرا.

بە شێوەیەكی فەرمی ساوسهامپتن وەك یەكەم یانەی پرێمەرلیگ دابەزی بۆ خولی پلە یەكەكانی ئینگلتەرا دوای شكستەكەیان بەرامبەر فولهام، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگدا.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ ساوسهامپتن لە ریزبەندی بیستەمی پرێمەرلیگ دێت.

ریزبەندی یانەكانی خوارەوەی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی 2022/23:

یانەیاری خاڵ
16- نۆتینگهام3737
17- ئێڤەرتن3733
18- لیدز یونایتد3631
19- لێستەر سیتی3630
20- ساوسامپتن3624

ئەو یارییانەی كە یانەكانی خوارەی پرێمەرلیگ ماویانە

لێستەر سیتی: 

22-5 دەبێتە میوانی نیوكاسڵ یونایتد.

28-5 لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام دەكات.

لیدز یونایتد:

21-5 دەبێتە میوانی وێستهام.

28-5 لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهام دەكات.

ئێڤەرتن:

28-5 لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمۆس دەكات.

نۆتینگهام فۆرێست:

28-5 لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی كریستاڵ پاڵاس.

یانە سەركەوتووەكان بۆ پرێمەرلیگ

لە ریزبەندی یانەكانی خولی پلە یەكەكانی ئینگلتەرا ( چامپیۆنشیپ ) یەكەم و دووەمی ریزبەندی راستەوخۆ سەردەكەون بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا كە لەم وەرزەدا بێرنلی بە پلەی یەكەم و شیفیلد یونایتد بە پلەی دووەم سەركەوتوون بۆ پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو.

سێیەم یانە لە رێگەی پلەی ئۆفەوە دیاری دەكرێت كە لە پاڵەوانیەتیەكی بچووكدا یانەكانی پلەی سێیەم تا شەشەم هەوڵی بەدەستهێنانی سێیەم كورسی گەیشتن بە پرێمەرلیگ دەدەن بە جۆرێك سێیەمی ریزبەندی چامپیۆنشیپ رووبەڕووی شەشەمی ریزبەندی دەبێتەوە و چوارەم و پێنجەمیش بەرامبەر یەك یاری دەكەن، پاشان براوەی نێوانیان رووبەڕووی یەك دەبنەوە و براوەی نێوانیان دەگاتە خولی نایابی ئینگلتەرا.

ریزبەندی یانەكانی پێشەوەی چامپیۆنشیپ

یانەیاری خاڵ
1- بێرنلی46101
2- شێفیڵد یونایتد4691
3- لوتۆن تاون4680
4- میدلزبرۆ4675
5- كۆڤێنتری4670
6- سەندرلاند4669

كەی یارییەكانی پلەی ئۆفی 2023 دەكرێن؟

یارییەكانی پلەی ئۆف لە بەرواری 13/14ی ئایار یاریەكانی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی دەكرێت و لە بەرواری 16/17ی هەمان مانگ یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی دەكرێت.

13-5 سەندرلاند vs لوتۆن تاون، سەندەرلاندی شەشەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یەكەم یاری بردەوە.

14-5 كۆڤێنتری vs میدلزبرۆ (0-0)

16-5 لوتۆن تاون vs سەندرلاند ( 2-0)

17-5 میدلزبرۆ vs كۆڤێنتری (0-1)

یاری كۆتایی لە نێوان لوتۆن تاون و كۆڤێنتری لە بەرواری 27-5 لە یاریگای وێمبلی بەڕێوە دەچێت.

براوەی پلەی ئۆف بڕی چەند وەردەگرێت؟

براوەی پلەی ئۆف بڕی 100 ملیۆن پاوەند كە دەكاتە 120 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و یاریەكە بە ۆڕ داهاتترین یاری وەرز ناودەبرێت.

كام یانە پلەی ئۆفی 2022ی بردەوە؟

نۆتینگهام فۆرێست بە بردنەوەی لە هەدەرسفیڵد تاون بە گۆڵێكی بێ وەڵام توانی ببێتە براوە لەبەردەم 80 هەزار هاندەردا و لە دوای 23 ساڵ توانیان بگەڕێنەوە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button