ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەی ئیسپانیۆل

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئیسپانیۆل لە یاری دێربی كەتەلۆنیادا و لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا.

لە ئەگەری بردنەوەی بارسێلۆنا لە یارییەكەدا ئەوە بە شێوەیەكی فەرمی دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا بۆ وەرزی 2022/23.

لە بەرامبەردا ئیسپانیۆل شەڕی مانەوەی لە لالیگا دەكات و بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی پێش كۆتایی خولەكەدا دێت.

بۆ ئەو یاریە بارسێلۆنا تەواوی یاریزانەكانی ئامادەیە و بە پێكهاتەیەكی تەواوە رووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تیر شتیگن

هێڵی بەرگری: باڵدی ، كریستێنسن ، ئاراوخۆ ، كۆندی

هێڵی ناوەند: پێدری ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی ، دێمبڵی

بابەتی زیاتر

Back to top button