ئینگلتەراگرنگترین

ساوسامبتن دوای 11 ساڵ دابەزیە چامپیۆن شیپ

یاریگا

یانەی ساوسامبتن دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر فولهام لە گەڕی 36ـی پرێمەرلیگ، بەفەرمی دابەزینی بۆ چامپیۆن شیپ مسۆگەر کرد.

لە بەردەوامی یارییەکانی گەڕی 36 پرێمەرلیگ ساوسامبتن لە یاریگای خۆی میوانداری فولهامی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 0-2 دۆڕاند.

ئەم دۆڕانە وایکرد ئەو یانەیە پاش 11 ساڵ یاریکردن لە پرێمەرلیگ بەرزترین ئاستی ئینگڵتەرا، ساڵی داهاتوو لە چامپیۆن شیپ واتە خولی پلەی یەکی ئەو وڵاتە رکابەری بکات.

لەبەرامبەردا فولهام  حەوتەم بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار کرد و بۆ پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەکە سەرکەوت، بەمەش بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2012 گەیشتە نیوەی یەکەمی ریزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button