فه‌ره‌نساگرنگترین

حەکیمی بووەتە کێشە بۆ ئێمباپی

یاریگا

دابەزینی ئاستی ئەشرەف حەکیمی لە یارییەکانی ئەم دواییەی پاریس سانجێرمان بووەتە هۆی ئەوەی ڕەخنە لە یاریزانەکە بگیرێت، ئەمەش داهاتووی ئەم بەرگریکارە ڕاستە دەخاتە مەترسییەوە.

بەرگریکارەکەی پێشووی یانەکانی دۆرتمۆند و ڕیال مەدرید لە دەرەوەی یاریگاش ڕووبەڕووی کێشەیەکی زۆر دەبێتەوە، چیرۆکی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و هەروەها لێکۆڵینەوە لە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەری زۆر مشتومڕیان لەسەر بووە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، پاریس سانجێرمان هەمیشە پاڵپشتی یاریزانە مەغریبیەکەی کردووە، ڕەنگە بەشێکی هۆکاری دۆستایەتی نزیکی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ بێت. بەڵام لەلایەکی ترەوە بەشێک لە ئەندامانی یانەکە پێیانوایە حەکیمی دەتوانێت کاریگەری خراپی لەسەر سوپەرستارەکەی یانەکەیان هەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کاریگەریە خراپەکانی حەکیمی لەسەر ئێمباپێ وایکردووە بەرپرسانی ئەو یانەیە بیر لە دەستبەرداربوونی بکەنەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button