ئیسپانیاگرنگترین

خوان لاپۆرتا باسی فرۆشتنی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بارسا لەم دۆخە داراییە قورسە رزگار بکات.

لاپۆرتا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە، کە باس لە گۆڕینی یانەکە بۆ کۆمپانیا دەکات و لاپۆرتا لە وەڵامدا روونیکردەوە

پێویستە ئارام بگرین، ئەم یانەیە بە خاوەندارێتی ئەندامەکانی دەمێنێتەوە و هەرگیز نافرۆشرێت. هێرشێکی گەورەمان لەسەرە، ئەوانەی دڵیان پێمان ناکرێتەوە، بەردەوام هێرشمان دەکەنە سەر، بەڵام من لەگەڵ گەورە کردنی بابەتەکاندا نیم. کاری بەردەوام بۆ رزگارکردنی ئەم یانەیە لەم قەیرانە داراییە هەیە. پێویستە ئاگاداربین، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەکەوینەوە ئەم دۆخەی کە بۆمان جێهێڵدراوە.

بارسێلۆنا بە دۆخێکی دارایی سەخت تێدەپەڕێت و کێشەی گەورەی لەگەڵ گواستنەوەی یاریزانی نوێیە بۆ ریزەکانی یانە و لەسەرووی هەموویانەوە، لیۆنێل مێسی.

سەرۆکی بارسا داوای لە هاندەران کرد، پەلە بۆ وەرزی داهاتوو نەکەن، چونکە یارییەکانی وەرزی داهاتوو لە یاریگا مۆنتگویک دەکرێن، چونکە کامپ نو نۆژەن دەکرێتەوە.

بارسا نزیکە لە بردنەوەی نازناوی لالیگا، تەنیا پێویستی بە بردنەوەیە لە یاری سبەی بەرامبەر ئیسپانیۆل.

بابەتی زیاتر

Back to top button