ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ كێبڕكێی بارسێلۆنا دەكات بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەكی مان سیتی

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی كێبڕكێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی جواو كانسێلۆ ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا كانسێلۆ بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی ” talkSPORT ” ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ كانسێلۆ واژۆ بكات لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بۆ پتەوكردنی هێڵی بەرگری یانەكەی.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، میكێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ پێی وایە كانسێلۆ راستەوخۆ دەتوانێت بچێتە سیستەمی یاریكردنیانەوە گونجاوی تەواوی دەبێت لەگەڵ شێوازی یاریكردنیان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ئارسیناڵ لەگەڵ بارسێلۆنا كێبڕكێ دەكات بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی بەرگریكارە پۆرتوگالییەكە.

چاوەڕوان دەكرێت كانسێلۆ بەردەوام نەبێت لەگەڵ بایرن میونشن لە وەرزی داهاتوودا، بەهۆی نرخی یاریزانەكەوە كە مانچێستەر سیتی بڕی 62 ملیۆن پاوەندی دەستنیشانكردووە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریكارەكەی.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا هەردوو یاریزانی سیتیزن گابریێل خیسۆس و ئۆلیكساندەر زینچینكۆ پەیوەندیان بە گەنەرزەوە كرد.

جواو كانسێلۆ

كانسێلۆ لەگەڵ بایرن میونشن بەشداری لە 18 یاریدا كردووە گۆڵێكی كردووە و پێنج گۆڵیشی درووست كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button