ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان و رافایێل لیاو رێککەوتن

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لەگەل هێرشبەری تیپەکەی رافایێل لیاو، گەیشتە رێککەوتن.

رۆژنامەنوسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان لەگەڵ لیاو رێککەوتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028، مووچەکەی لیاو لە دەوری 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵیدا پاداشتیش وەردەگرێت.

پاولۆ ماڵدینی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە لە زاری ڕۆمانۆوە لەو بارەیەوە دەڵێت:

زۆر نزیکین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، لەسەر وردەکارییەکان رێککەوتوین، ئاسان نەبوو بەڵام هەنگاو دەنێین بەرەو واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە.

ئەستێرە پۆرتوگالییە تەمەن 24 ساڵانییەکە لەم هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان کۆتایی دەهات، زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپاش خواستیان لەسەر گواستنەوەی هەبوو، بەڵام یاریزانەکە ئارەزوو دەکات کاتێکی زیاتر لە سانسیڕۆ بەسەرببات.

لیاو بە درێسی میلان 159 یاری کردووە، خاوەنی 40 گۆڵ و 34 ئەسیستە، وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەکەی توانی نازناوی سێریا ئەی بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button