ئه‌وروپا

رافینها دەنگۆی جێهێشتنی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی جێهێشتنی ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا رافینیا هێرشبەری بەڕازیلی بلاوگرانا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە رافینها هاوینی ئەمساڵ ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵێت، بەڵام ئەو یاریزانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کاتێک Fanaticosporfutebul ئەم هەواڵە بڵاودەکاتەوە لە وەڵامیدا نوسیویەتی،

ئەمجۆرە هەواڵانە دوورن لە راستی، ئەم کەسەی ئەمجۆرە هەواڵانە بڵاودەکاتەوە راست ناکات، ئەو ئاگاداری هیچ شتێک نیە و کەسێکی پیشەگەریش نیە

 

ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی رافینها چەند رۆژێکە بڵاوبونەتەوە، باس لەوە دەکەن یانەکانی چێڵسی و نیوکاسڵ یونایتد ئامادەن ئەو یاریزانە بە گرێبەستێکی گرانبەها بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و یانە کەتەلۆنیەکەش بە ئۆفەرەکان رازیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button