ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وێستهام نرخی دیکلان رایس دیاری دەکات

یانەی وێستهام ئامادەیە دیکلان رایس لە هاوینی ئەمساڵدا بفرۆشێت بەڵام بەو نرخەی کە پێشتر دیارییان کردبوو.

ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە ساڵی رابردوو خواستێکی زۆری لەسەربوو بەڵام بەهۆی نرخەکەی لە هامەرز مایەوە. بەگوێرەی سکای سپۆرت، وێستهام ئامادەن دەستبەرداری ئەستێرەکەیان ببن ئەگەر یانەیەک ١٢٠ ملیۆن پاوەندیان پێبدات و لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات.

دەیڤد مۆیسی راهێنەریش فرۆشتنی رەتنەکردبووەوە و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ وتی “ئەو باشترین ناوەڕاستکاری ئینگلیزییە لە ئێستادا بۆیە هەر کەسێک بیەوێت دەبێت بزانێت کە نرخی زۆر گرانە”.

وێستهام وەرزێکی باشی بەڕێنەکرد و تەنها ٧ خاڵ لە ناوچەی دابەزین بۆ پلە یەک دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button