ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان یەک هەنگاو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیاو دوورە

یاریگا –

ئەیسی میلان نزیکبووەتەوە لە کۆتایی هێنان بە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیاو.

رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان لە کۆتا هەنگاوی نوێکردنەوەی هێرشبەری تیپەکەی رافایێل لیاوی پۆرتوگالیدایە.

بەپێی هەمان سەرچاوە میلان و لیاو گەیشتوونەتە رێککەوتن، کە مووچەکەی بەرز بکەنەوە بۆ 6.5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لەگەڵ وەرگرتنی پاداشتی زیاتریشدا.

گرێبەستە نوێیەکەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ میلان بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، سزای هەڵوەشاندنەوەیشی 150 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانە تەمەن 23 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، چاوی زۆرێک یانە گەورەکانی ئەوروپای لەسەرە، بۆیە میلان دەیەوێت بە خێرایی کۆتایی بە کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بهێنێت.

خودی یاریزانەکەش ئارازەوو دەکات لە میلان درێژە بە یاریکردن بدات و جارێ پلانی جێهێشتنی میلانی لە مێشکدا نییە.

لیاو لەم وەرزە لە 44 یاری 13 گۆڵی بۆ میلان کردووە و 13 گۆڵیشی درووستکردووە، رۆڵێکی باڵای هەبووە لە سەرکەوتنەکانی تیپەکەیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button