بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ڤێراتی بێزارە و بڕیار دەدات

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی دەستپێبکات.

پێگەی فیکاخێس بڵاویکردووەتەوە، مارکۆ ڤێراتی نیگەرانە لە پاریس سانجێرمان و دەیەوێت کاروانێکی دیکە دەستپێبکات، چونکە متمانەی بە پڕۆژە وەرزشییەکەی پاریس نەماوە.

لە ماوەی رابردوودا، ئەڵتراسی پاریس هێرشێکی زۆریان کردە سەر ڤێراتی و ئەمەش دوو ئەوەندە ڤێراتی نیگەران کردووە. بە گوێرەی راپۆرتی پێگە وەرزشییەکە بێت، ڤێراتی ئامادەکاری کردووە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، ریزەکانی پاریس جێبهێڵێت.

چەندین یانەی ئەوروپی بۆ گواستنەوەی ڤێراتی هاتوونەتە سەر هێڵ، بەڵام مانچێستەر یونایتد، لەسەر داوی ئێریک تێن هاخ، دەیەوێت هێڵی ناوەڕاست بەهێز بکات و دووانەیەکی بەهێز لەگەڵ کاسێمیرۆ پێکبهێنێت.

تاوەکو ئێستا کەیسی فرۆشتنی مانچێستەر یونایتد یەکلایی نەبووتەوە، بۆیە تێن هاخ نازانێت لەسەر چ بنەما و بودجەیەک پلانەکانی دابڕێژێت. نرخی ڤێراتی لە بازاڕەکاندا دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

مانچێستەر یونایتد تاکە یانە نییە گرنگی بە ڤێراتی دابێت، بەڵکو تۆتنهام هۆتسپێرز و یوڤێنتوسیش، ئامادەن گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئیتاڵییەکەدا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button