جیهانگرنگترین

لیۆنێل مێسی خەڵاتی لۆریۆسی بەدەستهێنا بۆ باشترین وەرزشوانی ساڵ

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی خەڵاتی لۆریۆسی جیهانی بەدەستهێنا بۆ باشترین وەرزشوانی ساڵی 2023.

هەژماری فەرمی لۆریۆس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەشێوەیەكی فەرمی لیۆنێل مێسی وەك براوەی خەڵاتی باشترین وەرزشوانی ساڵی دیاریكرد.

لیۆنێل مێسی و خەڵاتی لۆریۆس

لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتەكە باشترین یاریزانی مۆندیال ووتی: زۆر قورس بوو بۆ من کە لە کۆتایی ژیانی وەرزشیمدا نازناوی مۆندیال بەدەست بهێنم، زۆر خۆشیم لەگەڵ بارسێلۆنا و سەختی زۆرم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی هەبووە، بەڵام بەدرێژایی رێگاکە سەختی زۆرم هەبووە.

بەردەوام بوو ووتی: ئەمساڵ خەونەكەم هاتە دی و توانیمان ببینە پاڵەوانی جیهان.

مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵی رابردوودا توانیان ببنە پاڵەوانی جیهان دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی مۆندیالدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیان بە هەلبژاردەی فەڕەنسا هێنا.

پاڵێوراوانی خەڵاتی لۆریۆس بۆ باشترین وەرزشوانی ساڵ:

  • لیۆنێل مێسی
  • كیلیان ئێمباپێ
  • ماكس ڤێرشتابن
  • مۆندۆ دۆبلانتس
  • رافایل نادال
  • ستیڤن كوری

خەڵاتی لۆریۆس چیە؟

خەڵاتی لۆریۆسی وەرزشی خەڵاتێكە ساڵانە دەدرێت بە باشترین وەرزشوانی ساڵ، كە تێیدا دیارترین وەرزشوانان لە سەرجەم وەرزشەكان هەڵدەبژێرن كە دەستكەوتی ناوازەیان بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی تاكە كەسی و بە كۆمەڵ، هەروەها ئەوانەی زۆرترین كاریگەریان لەسەر دەوروبەرەكەیان هەبووە.

خەڵاتەكە لەلایەن ئەكادیمیای لۆریۆسی جیهانی دەبەخشرێت و ئەوەش نهێنی ناوەكەیەتی، خەڵاتی وەرزشی جیهانی لۆریۆس لە ساڵی 1999 دامەزرا لەسەر دەستی دایلمەر و ریچمۆنت، یەكەم خەڵاتی لە ساڵی 2000 بەخشرا.

ئەفسانەی تۆپی تێنس رۆجێر فێدرێد زۆرترین جار خەڵاتی لۆریۆسی بەدەستهێناوە بە 5 جار.

لە تۆپی پێشدا مێسی تاكە یاریزانە توانیبێتی ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت و لە ساڵەكانی 2020 و 2023 ئەو خەڵاتەی بەدەستهێناوە.

لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەردوو خەلاتی لۆریۆس
لیۆنێل مێسی و ئانتۆنێلا لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی لۆریۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button