یاریگا –
ماركۆ ڤێراتی، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دڵتەنگە لەو رووداوانەی ئەم دواییە بەرامبەر لیۆنێل مێسی روویدا.
هەر زوو لیۆنێل مێسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام داوای لێ بووردنی لە یانەكەی كرد بۆ ئەو رووداوانەی روویدا و دووپاتیكردەوە كە ئامادەیە بۆ هەر شتێك كە یانەكەی بیكات بەرامبەری.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0Gq4JqNBgHhmCt4fsPJ8ixWZE2QpiJ2Ukpddw9dmAEQbvu61eNNcZFsYdavTkKH5cl/?mibextid=cr9u03
رۆژنامەی لیكیپ لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، ماركۆ ڤێراتی دەیەوێت یانەكەی لە بڕیاری سزادانی مێسی پەشیمان ببێتەوە و نیگەرانە لەوەی كە یانەكەی بڕیاریداوە سزای بدات.
هەروەها لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ڤێراتی پێی وایە سزای راگیرانی مێسی بۆ دوو هەفتە بڕیارێكی زۆر توندە و ئەو بڕیارە كاریگەری نەرێنی لەسەر یاریزانە ئیتاڵیەكە هەبووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڤێراتی بیر لە جێهێشتنی پاریس دەكاتەوە سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا گرێبەستەكەی نوێ كردەوە، یاریزانەكە هەست دەكات كە یانەكە ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر ژووری جلگۆریندا، بەڵام خلێفی نایەوێت دەستبەرداری ببێت.
لە ئەگەری رۆیشتنی لە پاریس ڤێراتی چاوەڕوانی ئۆفەری یانە سعودیەكان و ئینتەر میامی ئەمریكی دەكات.