عێراقکوردستانگرنگترین

وردەکاری خۆدزینەوەی خانمە یاریزانێکی کورد لە شاندی تۆپی پێی ئافرەتانی کوردستان لە فەرەنسا

وێنەکان لەلایەن یوسف کەرکووکییەوە نێردراون

یاریگا –

کچە یاریزانێکی کورد خۆی لە شاندی تۆپی پێی ئافرەتانی کوردستان دەدزێتەوە.

کچێکی کوردی ئێزدی بە ناوی هەیفا خودێدا، کە خەڵکی شنگالە و لە کەمپێکی نزیک شێخان نیشتەجێیە، خۆی لە شاندەکە دزیوەتەوە و بڕیارە خۆی رادەستی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بکات، تاوەکو مافی پەنابەری وەربگرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەیسەکە بە یاریگای راگەیاند، رێکخراوێک لە بەغدا بە هاوکاری باڵیۆزخانەی فەرەنسا، سەرپەرشتی کردنەوەی کەمپی مەشقی بۆ کچە یاریزانانی تۆپی پێی عێراقی رێکخستووە. سەرچاوەکە جەختیکردەوە، لە سەرەتای مانگی فێبرایەری ئەمساڵ، شاندێکی یاریزانانی ئافرەتی تۆپی پێی ناوەڕاست و باشووری عێراق کەمپێکی مەشقیان لە فەرەنسا کردەوە، ئەمجارەیان تەنیا یاریزانانی کورد گەشتەکەیان کردبوو، کە تیایدا هەیفا خودێدا خۆی لە شاندەکە دزیەوە.

سەرچاوەیەکی دیکە لە نێو شاندەکەی ئافرەتانی تۆپی پێی کوردستان بە یاریگای راگەیاند، هەر لە سەرەتای گەشتەکە، هەیفا خودێدا پلانەکەی داڕێشتبوو، ئەمیش بە هاوکاری خوشکێکی کە دەمێکە لە ئەڵمانیا دەژیت.

هەیفا خودێدا
هەیفا خودێدا لەگەڵ یانەی فوتساڵی شێخان

رەشا تاڵب، سەرۆکی لیژنەی ئافرەتان لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق روونیکردووەتەوە، تەنیا یەک یاریزان ریزەکانی شاندی هەڵبژاردەی جێهێشتووە. هەیفا خەڵکی شنگالە و خێزانەکەی لە کەمپی خانکێ نیشتەجێن.

رەشا تاڵب لەبارەی لێکتێگەیشتنی نێوان یەکێتییەکانی تۆپی پێ روونیکردەوە

رێککەوتنێکی تایبەت بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی ئافرەتانی عێراق لە نێوان سێ لایەن (یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا و عێراق) واژۆ کرابوو. شاندی هەڵبژاردەی عێراق چەند مانگێک بەر لە ئێستا کەمپی مەشقی لە فەرەنسا کرد و ئەمجارە هیچ پەیوەندی بە یەکێتیی تۆپی پێی عێراقەوە نییە.

هەیفا خودێدا
هەیفا خودێدا لەگەڵ یانەی فوتساڵی شێخان

لە وەڵامی یەکێتیی پێی عێراقدا، فێدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، رەتیکردەوە هیچ پەیوەندی بە شاندەکەوە هەبێت.

1- سەردانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتان بۆ فەڕەنسا بە هەماهەنگی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان نەبووە. هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ ئێمەدا نەبووە، هیچ کەسێکیش نییە نوێنەرایەتی ئێمە بکات چ وەک بەڕێوەبەر یان ڕاهێنەر یا خۆد یاریزان، بەلکو بە هەماهەنگی لە نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریس و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی هەرێمی کوردستان بووە.

2- دەمانەوێت سەرنجی دکتۆرە ڕەشا ڕابکێشین، فیدراسیۆنەکەمان ڕێکاری کارگێڕی و سنوردارکردنی توندی بەسەر ئەو شاندە وەرزشییەیاندا سەپاندووە بۆ هەموو ئەو شاندانەی بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنەکەمان گەشت دەکەن، بەشێوەیەک کە زیان بە ناو بانگی هەرێمی کوردستان و عێراق نەگەیەنێت.

3- فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان پشتگیری و تەواوکەری کارەکانی فیدراسیۆنی ناوەندی تۆپی پێی عێراق بووە چ لە ڕێکخستنی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان یان بەڕێوەبردنی کەمپی ڕاهێنان بۆ هەڵبژاردەکانی عێڕاق، زۆربەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێراق یاریزانانی خولی فوتساڵی کوردستانن، فیدراسیۆنەکەمان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ فیدراسیۆنی ناوەندی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

گرنگترینیان پاراستنی ناوبانگی وەرزش و تۆپی پێی کوردستان و عێڕاقە

 4- داوا لە دکتۆرا ڕەشا دەکەین وەک یەکێک لە کەسایەتییە وەرزشییەکان باشتر لە لێدوانەکانیدا ورد بێت، بۆیە دەبێ داوای لێبوردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بکات، لەو میدیایانەی ئەو لێدوانی بۆ ڕایگەیاندون بە پێچەوانەوە، ئێمە سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمار دەکەین، چونکە ئەوە بەسوکایەتییەکی  راستی دادەنرێت بۆ یەکێتییەکەمان و ناوبانگەکەی، ئێمە لە هەموو پایەکانی کارەکانماندا بە پەرۆشین.

لە لایەکی دیکەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی کەیسەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیدەکاتەوە،‌ شاندی تۆپی پێی ئافره‌تان گه‌شتێكی بۆ فه‌ڕه‌نسا كردبوو دوای رێككه‌وتنی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێڕاق و‌ سه‌نته‌ری نیشتمانیی فه‌ڕه‌نسی بۆ تۆپی پێ له‌ كلێرفونتین، ئه‌ویش به‌ پشتبه‌ستن به‌ نووسینی داوه‌تنامه‌ی هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی و دووپاتیده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسی، داوه‌تنامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی شاندی عێڕاقی كردووه‌ نه‌ك كوردستانی.

هه‌روه‌ها ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ی كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ رای كردووه‌، پێشتر له‌سه‌ر داوای سائیر كازم رێكخه‌ری ئه‌م گه‌شته‌ بووه‌ و له‌ ریزی شانده‌كه‌ نه‌بووه‌. پێشتریش تیپی تۆپی پێی ئافره‌تان چه‌ندین خول و سه‌ربازگه‌ی ئه‌نجام داوه‌ له‌ عێڕاق له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێڕاق.

هەیفا خودێدا لە دایکبووی ساڵی 1998ە (25 ساڵ) و یاریزانی یانەی فوتساڵی شێخانە.

شاندی ئافرەتانی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و راهێنان لە فەرەنسایە و بڕیارە چەند یارییەکی دۆستانە بکات. ئەمەش دوای وەرگرتنی رەزامەندی یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا بۆ کردنەوەی کەمپی راهێنانەکە.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ساڵی رابردوو پڕۆژەیەکی فراوانیان بۆ پاڵپشتیکردنی تۆپی پێی ئافرەتان بە هاوکاری باڵیۆزخانەی فەرەنسا و یەکێتیی تۆپی پێی فەرەنسا رێکخراوە. بە گوێرەی رێککەوتنەکە بێت، لە ماوەیەکی دیاریکراودا پەرە بە 100 یاریزانی ئافرەت بدرێت. جیا لە کردنەوەی خولی تایبەت بۆ 30 راهێنەر، 30 ناوبژیوان و 30 سەرکردەی کارگێڕی.

وێنەکان لەلایەن یوسف کەرکووکییەوە نێردراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button