ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رافینیا بارسێلۆنا جێدەهێڵیت

یاریگا –

رافینیای بەڕازیلی دەیەوێت لەم هاوینە بارسێلۆنا جێبهێڵیت، کە تەنیا یەک وەرزە یاری بۆ یانەکە دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رافینیا بڕیاری خۆی داوە، لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و نایەوێت لە بارسا درێژە بە یاریکردن بدات.

بە پێی هەمان سەرچاوە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆر دەرفەتی یاریکردنی پێ نادرێت، پاش گەڕانەوەی عوسمان دێمبێلیش جێگەی ناوبراو لەق دەبێت.

هەر بەپێی هەواڵەکەی سپۆرت، گەڕانەوەی لیۆنیل مێسیش یەکێکە لەو هۆکارانەی، کە وای لە رافینیا کردووە بیر لە جێهێشتنی بارسا بکاتەوە.

یانە کەتەلۆنییەکە ئارەزووی دەستبەرداربوونی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی ناکات، بەڵام گرفتە داراییەکانی یانەکە رەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی بە رۆیشتنی ناوبراو رازیبێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی و نیوکاسڵ دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، ئامادەن موچەیەکی زیاتر لەوەی ئێستای پێبدەن، بارسێلۆناش 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.

هێرشبەرەکەی بارسا لە هاوینی رابردوو بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ لە لیدز یونایتدی ئینگلیزیەوە گواسترایەوە بۆ کەتەلۆنیا، لەگەڵ ئەم یانەیەش لە 45 یاری 10 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵیشی درووست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button