ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یاریی كۆتایی جامی شا

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید رووبەڕووی ئۆساسۆنا ببێتەوە لە میانی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

مەدرید بە بردنەوەیان لە بارسێلۆنا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام توانیان خۆیان بگەیەننە ئەم قۆناخە و ئۆساسۆناش بە بردنەوەیان لە ئاتلێتیك بلباو گەیشتنە یاری كۆتایی جامەكە.

لەم وەرزەدا یانە شاهانەكە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی دوو نازناو دەكات جامی شای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ، دوای ئەوەی لە بردنەوەی لالیگا بێ هیوا بوون.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كاماڤینگا، ئالابا ، میلیتاو ، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: سیبایۆس ، كرووس ، ڤاڵڤێردی

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزێما ، رۆدریگۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button