ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول لەگەڵ ماک ئالیستەر دەستی بە گفتوگۆ کردووە

یاریگا –

لیڤەرپوول لەگەڵ ماک ئالیستەری ئەرجەنتنی و یاریزانی بڕایتۆن دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

رۆژنامەنوسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول لەگەڵ ناوەڕاستکاری بڕایتۆن ماک ئالیستەر دەستی بە گفتوگۆ کردووە و سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە

بەپێی رۆمانۆ یانە ئینگلیزییەکە پڕۆژەی یانەکەی لە وەرزی داهاتوو بۆ یاریزانە ئەرجەنتینییەکە روون کردووەتەوە، یانەکە دەیەوێت لە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان بباتە ئاستێکی باشتر، بەڵام جارێ هیچ رێککەوتنێک نەکراوە لە نێوانیان.

رۆژنامەنوسەکە لە کۆتایی قسەکانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەسێرەکەی تانگۆ بە دڵنیاییەوە بڕایتۆن جێدەهێڵێت و وەرزی داهاتوو یاری بۆ ئەو یانەیە ناکات، ئەم جێهێشتنەش لە نێوان مانگی ئایار بۆ حوزەیران دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button