قاوەی یاریگاگرنگترین

قاوەی بەیانیانی یاریگا.. لیۆ مێسی بە نیازی کوێیە؟ رۆناڵدۆ رازی دەبێت؟ کەس نێیماری ناوێت

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

لیۆنێل مێسی رەنگە شوێنپێی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەوێت و بە گرێبەستێکی 400 ملیۆن دۆلاری پەیوەندی بە یانەی هیلال بکات – تێلێگراف

ئینتەر مەیامی رکابەری هیلال دەکات، بۆ بەدەستهێنانی واژۆی لیۆ مێسی. دەیڤد بێکهام پەیوەندییەکانی بۆ رازیکردنی مێسی بەکاردەهێنێت – گاردیان

ریال مەدرید لە پەیوەندی راستەوخۆدایە لەگەڵ جود بێڵینگهام، بەڵام بۆڕووسیا دۆرتموند تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی پشتڕاست نەکردووەتەوە – سکای دۆچلاند

شێخ جاسم بن حەمەد، گەورە وەبەرهێنەری قەتەری رەتدەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ نێیمار دا سیلڤا واژۆ بکات، لە جیاتی ئەو هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان و کینگسلی کومان، هێرشبەری بایرن میونشن دەدات – بیڵد

دێکلان رایس، ناوەڕاستکاری وێستهام و موسا دیابی، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن و ویلفرێد زاها، هێرشبەری کریستال پاڵا لە سەرووی لیستەکەی میکێل ئارتێتا دێن – دەیلی مەیڵ

تۆتنهام بیر لە دەستنیشانکردنی چابی ئەڵۆنسۆ وەک راهێنەری یانەکە دەکاتەوە، ئەمەش دوای کاروانێکی سەرکەوتووی یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن – مێترۆ

فۆوت فیخۆرست، هێرشبەری هۆڵەندی سوورە لەسەر مانەوە لە مانچێستەر یونایتد، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستەی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان هیچ گفتوگۆییەکیان دەستپێنەکردووە – تێلێگراف

رۆما بڕی 40 ملیۆن پاوەندی بۆ دەستبەرداربوون لە تامی ئابراهام دەستنیشان کردووە. یانەکانی مانچێستەر یونایتد، تۆتنهام و پاریس سانجێرمان گرنگیان بە یاریزانەکە داوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

ئۆڵێمپیک مارسیلیا هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ویلفرێد زاها، هێرشبەری کریستال پاڵاس دەدات، ئەگەر گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو – فووت مێرکاتۆ

نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی رافینیا، یاریزانی بارسێلۆنا ئامادە کردووە – زە سەن

ئاستۆن ڤیلا نزیکە لە دەستنیشانکردنی ماتیۆ ئالیمانی، بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی بارسێلۆنا لە دەستەی کارگێڕی یانەکە – تایمز

رۆژنامەکانی فەرەنسا

رۆژنامەی لیکیپ

رۆژنامەی لیکیپ
رۆژنامەی لیکیپ

کۆیایی هاتنی سەردەمێک

لیۆنێل مێسی ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت

پاریس دەیەوێت راهێنەرێکی نوێ بدۆزێتەوە

رۆژنامەی لۆ فیگارۆ

رۆژنامەی لۆ فیگارۆ
رۆژنامەی لۆ فیگارۆ

چیرۆکە تاڵەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و لیۆنێل مێسی کۆتایی هات و لە کۆتایی وەرز، پاریس جێدەهێڵێت

 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا

رۆژنامەی مارکا

رۆژنامەی مارکا
رۆژنامەی مارکا

گرێبەستی جود بێڵینگهام تەواو بووە، تەنیا رەزامەندی بۆڕووسیا دۆرتموند لەسەر نرخەکەی ماوە

رۆژنامەی ئاس

رۆژنامەی ئاس
رۆژنامەی ئاس

ژیان پەمەییە

تەنیا مەترسی لەسەر بەشداری نەکردنی لوکا مۆدریچ لە یاری فیناڵی کۆپا دێل رێی هەیە

رۆژنامەی سپۆرت

رۆژنامەی سپۆرت
رۆژنامەی سپۆرت

مێسی لە بارسا نزیکدەبێتەوە

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مێسی دەستپێکردووە

نیوکاسڵ دەیەوێت رافینیا بگوازێتەوە

دێکۆ کاندیدە بۆ شوێنگرتنەوەی ماتیو ئالیمانی

رۆژنامەکانی بەریتانیا

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ

سام ئالاردایس: من بە ئەندازەی پێپ گواردیۆلا و یۆرگن کڵۆپ باشم

هالاندی مێژوونووس گۆڵەکانی گەیاندە 35 گۆڵ لە پرێمەرلیگ

رۆژنامەی تایمز

رۆژنامەی تایمز
رۆژنامەی تایمز

خولی خۆیەتی (هالاند)

ئالاردایس: بە ئەندازەی گواردیۆلا باشم

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس

دادگای هالاند

سام ئالاردایس: لە ئاستی پێپ گواردیۆلا دام

 

بابەتی زیاتر

Back to top button