ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ 71 ملیۆن پاوەند پێشکەشی رافینیا دەکات

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد بڕی 71 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی رافینیا، یاریزانی بارسێلۆنا ئامادەکردووە.

نیوکاسڵ لە هاوینی رابردوودا، هەوڵی گواستنەوەی رافینیایدا، بەڵام لە کۆتاییدا بارسێلۆنا توانی سەرنجی رابکێشێت و پەلکێشی کامپ نوی بکات.

بەرنامەی بەناوبانگی وەرزشی خیخانتێس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ جارێکی دیکە بەختی خۆی بۆ گواستنەوەی رافینیا تاقیدەکاتەوە و ئامادەیە بڕی 71 ملیۆن پاوەند (80 ملیۆن یۆرۆ) بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

بارسێلۆنا بە دۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە 200 ملیۆن یۆرۆ لە کۆی مووچەی یاریزانان کەم بکاتەوە، جیا لەمەش، پێویستە بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی یاریزانان بدات، تاوەکو بنەماکانی یاری خاوێن جێبەجێ بکات و لە مەترسی سزادان دووربکەوێتەوە.

بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان دەدات، ئەمەش پێویستی بە چارەسەرکردنی تەواوی قەیرانی دارایی یانەکەیە.

بە هۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی عوسمان دێمبێلی، چاڤی هێرناندێز، ناچار بوو بۆ ماوەیەکی درێژ پشت بە رافینیا ببەستێت. لەو ماوەیەدا لە کۆی 45 یاری تەنیا 10 گۆڵی کرد و نەیتوانی رەزامەندی تەواوی چاڤی بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button