ئینگلتەرا

ڤان دایک ناوی سەختترین هێرشبەر دەبات کە ڕووبەڕووی بووبێتەوە

یاریگا- بەرگریکاری هۆڵەندیی و یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزیی، ڤیرجل ڤان دایک، لە چاوپێکەوتنێکیدا چەند بابەتێکی باس لێوەکرد، لە نێویشیاندا درکاندنی ناوی سەختترین هێرشبەر کە ڕووبەڕووی بووبێتەوە.

ڤان دایک کە بۆ Talk Sport لێدوانی داوە، گوتی: “هەر لە منداڵییمەوە ڕۆناڵدینهۆ نموونەی نموونەی بەرزی منە. مارکۆ ڤان باستن باشترین یاریزانی هۆڵەندییە ئەگەرچی من یاریکردنیشیم نەبینیوە. یۆرگن کڵۆپ و ڕۆناڵد کومان باشترین ڕاهێنەرن.”

لەبارەی سەختترین هێرشبەری دژبەریشەوە، بەرگریکارەکەی لیڤەر گوتی: “پێموابێ سێرجیۆ ئەگوێرۆ ترسناکترین هێرشبەرە کە ڕووبەڕووی بووبێتمەوە.”

هاوکات یاری گەڕانەوەیان لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا، کە ڕیمۆنتادایەکی مێژوویان ئەنجام دا، بە باشترین ساتی وەرزشیی خۆی دەزانێت

بابەتی زیاتر

Back to top button