ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

فەرمیی: میلان یاریزانێکی بەڕازیلیی گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگا- پاش کۆتایی هێنان بە گفتوگۆکانی ماوەی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان، ئەی سی میلان سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلیی.

ئەمڕۆ یانە ئیتاڵییەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر بە فەرمیی لیۆ دوراتێی وەک یاریزانی نوێی ڕۆسۆنێری ناساند.

گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانەکە، بە گوێرەی سەرچاوەی جیاواز، 11 ملیۆن یۆرۆ بوو، ئەوەش پێش سێ هەفتە لە وادەی داخستنی بازاڕەکانی گواستنەوەی ئیتاڵیا هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button