ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤان دایک، هاری ماگوایر ئاگەدار دەکاتەوە

یاریگا- دوای ئەوەی دوێنێ بە فەرمیی هاری ماگوایر لە لیستەر سیتیەوە ڕووی کردە مانچستەر یونایتد، زۆریی نرخی گواستنەوەی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە لێکدانەوە و قسەی زۆری لەسەر کرا.

لە دیارترین سەرنجەکاندا لەو بارەیەوە، لێدوانی ڤێرجل ڤان دایکی بەرگریکاری لیڤەرپووڵە. هۆڵەندییەکە هۆشداریی دەداتە ماگوایر بەوەی نرخ دەتخاتە ژێر فشار و بەرپرسیارییەتیەوە، گوتی: “هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. من ناتوانم شتێک لەو بارەیەوە بڵێم، چونکە ئەوە ئیتر سروشتی بازاڕی گواستنەوەکانە و ئەو هیچ دەستێوەردانێکی تێدا نییە. نرخ زیاتر فشار دروست دەکات، بەڵام ئەوەش زۆر گۆڕانکاریی ناکات کاتێک تۆ لە یانەیەکی گەورەی وەک مانچستەر بیت، فشاریش هەمیشە بوونی هەیە.”

بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵانەکە بە بەهای 80 ملیۆن پاوەند بوو بە گرانترین یاریزانی مێژووی گواستنەوەکان، ئەوەش دوای ئەوە ڤان دایک لە یەنایەری ساڵی 2018 بە 75 ملیۆن پاوەند لە ساوسهامپتنەوە ڕووی کردە لیڤەرپووڵ وەک گرانترین بەرگریکار.

بابەتی زیاتر

Back to top button