ئینگڵته‌را

سەرۆکی لیڤەرپووڵ: نامانەوێت پریمەرلیگ وەک خولی ئیتاڵی لێ بێت!

یاریگا- تۆم وێرنەر، سەرۆکی یانەی لیڤەرپووڵ لە کۆتا چاوپێکەوتنی خۆیدا کە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو بۆتەوە، جۆرێک لە بەراوردکاریی خستە ڕوو لە نێوان هەردوو خولی ئیتاڵیی و ئینگلیزیی.

وتەکانی وێرنەر کە ڕۆژنامەی ‘کاڵچۆ میرکاتۆ’ی ئیتاڵیی بڵاو کردۆتەوە، تێیدا بەم شێوەیە تیشکی خستۆتە سەر جیاوازییەکە: “پێموابێت وەرزی ڕابردوو خولی ئینگلیزیی زۆر ئەرێنیی بوو، ئەوەش بەهۆی ئەو کێبڕکێ توندەی لەنێوان مان سیتی و لیڤەرپووڵدا هەبوو. گرنگی پریمەرلیگ بەهۆی ئەو کێبڕکێ ڕاستەقینەوەیە کە تێیدا هەیە.”

سەرۆکە ئەمریکییەکە وتیشی: “نامانەوێت پریمەرلیگ وەک کاڵچۆی لێ بێت، کە یوڤێنتوس هەموو ساڵێک بەبێ کێبڕکێکەرێک دەبێتە پاڵەوان.”

بۆ بیرهێنانەوە، وەرزی ڕابردوو مان سیتی بە کۆکردنەوەی 98 خاڵ و بە جیاوازیی تەنها خاڵێک لەگەڵ لیڤەرپووڵ، بوون بە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button