ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

” ئیتاڵیا باشترین رۆژنامەنوسی وەرزشی لێیە “

یاریگا
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی باسی پیشەی رۆژنامەبوسەکان دەکات پێیوایە ئیتاڵیەکان باشترین رۆژنامەنوسن. .

سپێشەل وەن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری دەڵێت ” کاری رۆژنامەنوسی کارێکی گرنگە و پێموایە ئیتاڵیەکان زیاتر لە نەتەوەکانی دیکە ئەم پیشەیان خۆش دەوێت و زۆر ژیرانە کار دەکەن و هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان بیرۆکەی نوێ دروست بکەن “.

مۆرینهۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە پێچەوانەوە هێرش دەکاتە سەر رۆژنامەنوسە ئیسپانی و ئینگلیزەکان و دەڵێت ” لە ئیسپانیا رۆژنامەنوسەکان پاڵپشتی یانەیەکی دیاریکراو دەکەن و لە ئینگڵاندیش بە هەمان شێوە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button