ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤاران داوای ڕۆشتن دەكات و ڕیاڵ مەدریدیش نرخی دیاری دەكات

یاریگا-

ڕافایل ڤارانی بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی داوای ڕۆشتن دەكات لە یانەكە.

بەرنامەی شیرنگیتۆی ئیسپانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ئەوەی بڵاوكردەوە كە ڕافایل ڤاران داوای ڕۆشتن دەكات لە ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینەدا

بەپێی ئەو بەرنامە دیار و بەناوبانگەی ئیسپانی یاریزانە 25ساڵانەكە داوای لە ئیدارەی یانەكە كردووە كە ڕیزەكانی یانەكەی جێ بهێڵێت لە هاوینی داهاتوودا.

یانە ئیسپانیەكە نرخی یاریزانەكەی دیاری كرد و ئامادە نیە بە كەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button