ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانە کێبڕکێیانە بۆ گواستنەوەی ئیڤەرتۆنی بەڕازیلی

یاریگا- ئیڤەرتۆن سوارێزی بەڕازیلی دوای درەوشانەوەی لە کۆپا ئەمریکای 2019ی بەڕازیل، بۆتە جێی بایەخی یانەکانی ئەورووپا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاوی کردۆتەوە نرخی وێڵفرێد زاهای کریستاڵ پاڵاس گرفتە لەبەردەم ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی باڵە کۆت دی ڤوارییەکە کە یانەکەی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەو نرخەش لەسەر خەزێنەی تۆپچییەکان قورس دەکەوێت.

وەک هاتووە لە هەواڵەکاندا، بژاردەی دووەمی ئونای ئێمری ئیڤەرتۆنە، بەوپێیەی نرخی باڵەکەی یانەی گریمیۆی بەڕازیلییە کە لە بە هەموو پێوەرێک وەرزی ڕابردوو 35 ملیۆن یۆرۆی تێنەپەڕاندبوو.

هەر بەپێی هەمان هەواڵ کە پێگەی گۆڵ-ی عەرەبی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش هەمان ئامانجی هەیە بۆ بەڕازیلییەکە. وەک نووسیویەتیشی 30.5 ملیۆنی بۆ کڕینی ئامادە کردووە.

ئیڤەرتۆن لەگەڵ بەڕازیل بوون بە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و خۆشی وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دیاری کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button