ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسێناڵ و فەنەرباهچە لەسەر گواستنەوەی ئۆزیل گەیشتنە رێککەوتن

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند گلۆپی سەوزیان داگیرساندووە بۆ گواستنەوەی مەسوت ئۆزیل بۆ ریزی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردۆتەوە هەردوو یانە ماوەیەکە گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە دەکەن و دواجار تۆپ هاوێژەکانی لەندەن رازی بونەوە وەرزی داهاتوو یاریزانە بەرەگەز تورکەکەیان بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانە تورکیەکە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە یانە لەندەنییەکە بە جۆرێک رازی بووە پێویستە ساڵی داهاتوو یانە تورکیەکە 8 ملیۆن یۆرۆ وەک موچەی ساڵێک بە ئۆزیل بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button