ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

” گواردیۆلا پێ خۆش نەبوو پاس بە مێسی بدەم “

قسەکانی لیۆ بێ رێزی بەرامبەر ئێمە بوو

یاریگا
دانی ئالڤێز، بەرگریکاری هەڵبژاردەی بڕازیل گلەیی لە مێسی یاریزانی ئارجێنتینا دەکات و پێیوایە ئەو بێ رێزی بەرامبەر هەڵبژاردەکەی کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا بەرگریکارە بڕازیلیەکە لەگەڵ sporttv گووتی ” لەگەڵ قسەکانی لیۆ نیم، راستە ئێمە هاوڕێن بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە بەرگری لێ بکەم، ئەو دوای دەرکەوتنیان لە کۆپا ئەمریکا بە قسەکانی بێ رێزی بەرامبەر هەڵبژاردەکەمان کرد و ئەمەش ئێمەی دڵگران کردووە “.

ئالڤێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باس لە ئاستی مێسی دەکات و دەڵێت ” کاتێک لە بارسێلۆنا پێکەوە یاریمان دەکرد زۆرجار پاسم بە لیۆ دەدات.و جارێک گواردیۆلا پێ گووتم ئەوەندە پاسی پێمەدە ماندوو دەبێت، بەڵام وەڵامی ئەوم دایەوە گووتم هەر کاتێک لیۆ دوو خولەک تۆپی پێ نەگات ئەوا لە کەش وهەوای یارییەکە دەردەچێت و کاریگەری خراپی لەسەر دەبێت “.

بابەتی زیاتر

Back to top button