ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

” بارسێلۆنا هیچ پلانێکی بۆ فرۆشتنی کۆتینهۆ نیە “

یاریگا
فلیپ کۆتینهۆ، ناوەڕاستکاری بڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا یەکێکە لەو یاریزانانەی دەنگۆی ئەوەی لەسەرە لە یانەکەی بچێت، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی قسەیەکی دیکەی هەیە.

لە دیدارێکدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی فڕەنسا بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکارە بڕازیلیەکە گووتی ” دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گۆڕینەوەی کۆتینهۆ لەگەڵ نێیمار پەیوەندیم بە بەرپرسانی بارسا کرد، بەڵام ئەوان هەموو ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەو و گووتیان ک هیچ پلانێکیان نیە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە “.

کۆتینهۆ دوای ئەوەی وەرزی رابردوو نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، چاوەڕێ دەکرا وەرزی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button