ئیسپانیافه‌ره‌نسا

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید مباپێ لە ڕۆناڵدۆ بە باشتر دەزانن

یاریگا- ڕۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕاپرسیەكی كرد بۆ باشترین 10 یاریزانی جیهان، كە تیایدا لیۆنێل میسی لە ڕیزبەندی یەكەم دێت.

ڕۆژنامەكە 25 یاریزانی داناوە و داوا لە هاندەران دەكات باشترین 10 یاریزان دەستنیشان بكەن و بە جیاوازیەكی زۆر میسی لە پێشەنگ دەبینرێت.

لە ڕاپرسیەكدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی پێشووی یانە شاهانەكە لە ڕیزبەندی سێیەم دەبینرێت لە دوای كیلیان مباپێ.

ئەنجامی ڕاپرسیەكە:

1- لیۆنێل میسی 73 هەزار دەنگ
2- كیلیان مباپێ 38 هەزار دەنگ
3- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 37هەزار دەنگ

بابەتی زیاتر

Back to top button