ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان لەگەڵ لوکاکۆ گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
رومێلۆ لوکاکۆ، هێرشبەری بەلجیکی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند وەرزی داهاتوو لە سێریائەی ئیتاڵیا یاری دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی گازێتادێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە بەرپرسانی نێراتزۆری لەسەر داوای ئانتۆنیۆ کۆنتی کە بریارە ببێتە راهێنەری یانەکەیان گفتوگۆیان لەگەڵ هێرشبەری شەیتانە سوورەکان کردووە بۆ پەیوەندی کردن بە یانەکەیان و یاریزانەکەش رازی بووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە یانە ئیتاڵیەکە ئامادەیە ساڵانە 7.5 ملیۆن یۆرۆ وەک موچە بداتە لوکاکۆ و ئەوەی ماوە تەنها ئەوەیە بەرپرسانی مان یو رازی ببن دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن.

بابەتی زیاتر

Back to top button