قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ریال مەدرید ئەستێرەیەکی میونشنی دەوێت و سعودییەکان شۆڕشی گەورەیان دەستپێکرد

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

هیلالی سعودی تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا خستووەتەگەڕ – CBC

هیلال هەموو هەوڵێک بۆ رازیکردنی خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری رۆما دەدات، هەرچەندە ئەهلی سعودیش خەریکی رێکخستنی کۆبوونەوەیەکە لەگەڵ راهێنەرە پۆرتوگالییەکە – فووت مێرکاتۆ

ستیڤن جێرارد، راهێنەری پێشووی رەینجەرز نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئیتیفاقی سعودی – رۆیتەرز

بایرن میونشن داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات، تاوەکو رێگە بە گواستنەوەی سادیۆ مانێ بۆ ریال مەدرید بدات – فیچاخێس

چێڵسی ئامادەیە رۆمێلو لوکاکو و کالیدۆ کۆلیبالی لە پێناو بەدەستهێنانی ئاندرێ ئۆنانا پێشکەشی ئینتەر میلان بکات – سەن

لە دوای تەواوبوونی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئۆنانا راگەیاند، دەیەوێت لە ئینتەر بمێنێتەوە – 90min

ناچۆ تاوەکو هاوینی 2024 لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

نیوکاسڵ لەگەڵ تۆتنهام کێبڕکێییەکی توند لەسەر جەیمس مادیسن، یاریسازی لێستەر سیتی دەکەن – سکای سپۆرتس

تۆتنهام نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد، کە لە هەمان کاتدا لەلایەن مانچێستەر یونایتدیشەوە داوا کراوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

ویلفرێد زاها، ئەستێرەی کریستال پاڵاس، گفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەستپێکردووە – سەن

لیڤەرپوول ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی جموجۆڵەکان دەکات، تاوەکو واژۆی جەیمس وارد-پڕۆوس، یاریسازی ساوسامتن بەدەست بهێنێت، ئەمەش دوای دوورکەوتنەوەی مەیسن ماونت لە ئانفیڵدڕۆد و نزیکبوونەوەی لە مانچێستەر یونایتد – میرەر

رانداڵ کۆلۆ موانی، لە لیستی شەش هێرشبەری داواکراوی مانچێستەر یونایتدە، بەڵام ئەستێرەکەی ئێنتراخت فرانکفورت داوای گەرەنتی بەشداریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی دەکات – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

لیڤەرپوول گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ کێفرێن تورام، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی نیس دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button