ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: لیۆناردۆ وازی لە ئەیسی میلان هێنا

یاریگا
لیۆناردۆ بەرێوەبەری هونەری لە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە فەرمی وازهێنانی لە پۆستەکەی راگەیاند.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە بەرێوەبەری هونەری یانەکەیان لەسەر داواکاری خۆی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی یانەکەیان کردووە و ئەوانیش نامەکەیان پەسەند کردووە.

لیۆناردۆ لە ماوەی رابردوو وەکو بەرێوەبەری هونەری گەڕایەوە ریزەکانی میلان و دواجاریش بە هۆی ئەنجامە لاوازەکان وازی لە پۆستەکەی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button