ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

میدیای ئیتاڵیی: گواردیۆلا و یۆڤێنتۆس گەشتوونەتە ڕێککەوتن

یاریگا- پرسی دیاریکردنی ڕاهێنەر بۆ شوێنگرەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤێنتۆس تا بێت گەرمتر دەبێت و میدیای ئیتاڵیی سەرقاڵ بوونەتە ئەو بابەتەوە. بۆ ئەوەش ناوی چەند ڕاهێنەرێک زۆر لە ناونادایە، لە نێویشیاندا پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئێستای مانچستەر سیتی.

لە تازەترین زانیارییدا لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەی Agenzia Italia چەند زانیارییەکی بڵاو کردۆتەوە کە گواردیۆلا و یۆڤی گەشتوونەتە ڕێککەوتن و 14ی مانگی داهاتوو بە فەرمی وەک ڕاهێنەری خانمەپیرەکە دەناسێنرێت.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی باس لێوە کردووە کە هەردوولا لەسەر بەرواری ڕێککەوتنەکە، کە تێدا پیپ بۆ ماوەی چوار ساڵ ڕاهێنەری یۆڤی دەبێت، ئەوەش لە 4ی مانگی دادێ واژۆ دەکرێت. ناساندەکەش دەکەوێتە 14ی هەمان مانگەوە.

هاوکات هەر هەمان سەرچاوە ئەوەشی نووسیوە کە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بۆ هەر وەرزێکی 28 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەڵام دیاری نەکراوە وردەکاریی ئەو بڕەپارەیە چۆن دەبێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە گواردیۆلا خۆی پێشووتر مانەوەی لە مان سیتی دووپات دەکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button