ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

هەردوو یانەکەی مانچێستەر رکابەری لەسەر ئیسکۆ دەکەن

یاریگا
بەرپرسانی هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئیسکۆ ناوەڕاستکاری ریال مەدرید دەکەن.

رۆژنامەی سپۆرتی چاپی کەتەلۆنیا بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی ریال مەدرید دەیانەوێت ناوەڕاستکاری یانەکەیان بفرۆشن و نرخی دەستبەرداربوونیشی 120 ملیۆن یۆرۆیە، بۆیە هەردوو یانەکەی شاری مانچێستەر رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی تواناکانی ئەم یاریزانە دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە بێجگە لەم دوو یانەیە، یانەکانی یۆڤێنتۆس و پاریس سانجێرمانیش لەسەر هێلن بۆ کرینی ئیسکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button