ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سکای سپۆرتس: ڕێکكەوتنی کۆنتی و ئەم یانەیە، تەنها ڕاگەیاندنی ماوە

یاریگانێت- دەنگۆ و دەنگوباسەکان وا نزیکە لەوەی ببن بە ڕاستیی و ئەنتۆنیۆ کۆنتی جارێکیتر دەگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیی.

بە گوێرەی سەرچاوی سکای سپۆرتسی ئیتاڵیی، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیی لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری ئێستایان دوور دەخەنەوە و کۆنتیان وەک جێگرەوەی دەستنیشان کردووە. سەرچاوەکە ئەوەشی باس لێوە کردووە کە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکەی نێوان نیراتزۆریی و کۆنتی لە ئێستادا تەنها لەسەر هەندێک هۆکاریی کارگێڕیی و ڕێکخستن ماوەتەوە و 30 مانگی یۆنیۆ ڕادەگەیەنرێت.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییە لەوەتەی یۆلیۆی 2018 چێڵسی جێهێشتووە، ئەرکی نوێی نەگرتۆتە ئەستۆ. پێشتر ئەزموونی لە خولی ئیتاڵیی هەیە و لەگەڵ یۆڤی سێ جار بۆتە پاڵەوانی سێریائەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button