ئیتاڵیائینگڵته‌رایاریگا

ڤیێری: کۆنتی لە مۆرینیۆ دەچێت

یاریگا –

کریستیان ڤیێری ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەبارەی دوورخستنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام لێدوانی دا.

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە هەفتەی رابردوو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکەی لەگەڵ یانەکەی راگەیاند بە رەزامەندی دوولایەنانە.

ڤیێری لەو بارەیەوە لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەی کۆریێر دێلا سێرا وتی:

کۆنتی راهاتووە لەگەڵ هەموو ئەو یانانە تووشی گرفت ببێت کە راهێنەرایەتییان دەکات، کەسایەتی خۆی هەر بەوشێوەیەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی:

کاتێک گرێبەست لەگەڵ یانەیەک واژۆ دەکات نابێت چاوەڕوانی ئەوەی لێبکەن هیچ شتێک دڵخۆشی بکات، پێویستە بزانن کەسێکی توند و تیژە.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:

مامەڵەکردن لەگەڵ کۆنتی قورسە، چوونکە هەمیشە هاندەران دەخاتە دۆخێکی تایبەتەوە، زۆر لە جۆزێ مۆرینیۆش دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button