ئه‌وروپائیتاڵیایاریگا

بریکارە ناودارەکەی یاریزانان، مینۆ ڕایۆلا، سڕ کرا

یاریگانێت- هەواڵی سڕکردنی مینۆ ڕایۆلا لە میدیاکاندا بڵاو بوویەوە و ڕەنگە بە نیسبەت پۆڵ پۆگبای فەڕەنسییەوە ناخۆشترین بێت، بەوپێیەی ڕایۆلا بریکاری کارەکانێتی و دەنگۆش گەرمە کە ئەم هاوینە لە مانچستەرەوە بیگوازێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید.

سزای سڕکردنەکە بۆ ماوەی سێ مانگە و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە بەسەریدا سەپێنراوە. بەڵام تا ئێستا هۆکارێکی دیاریکراوە باس نەکراوە لە پشتی سزاکەوە هەبێت.

ڕایۆلا بریکاری چەندین یاریزانی ناودارە، لەوانە پۆڵ پۆگبا، دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئەی سی میلان، مارکۆ ڤێراتی لە پاریس، زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە گالاکسی و ماتیس دی لیخت لە ئایاکس.

ئەوە و هاوکات ڤێنسێزۆی ڕایۆلای ئامۆزاشی بە دوو مانگ سزای سڕکردنی بۆ دەرکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button