ئینگلتەرایاریگا

کۆتا هەفتەی پریمەرلیگ دوو جام ئامادە دەکرێت

یاریگانێت- یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز دوو جامی ئامادە کردووە بۆ کۆتا هەفتەی خولی ئینگلیزیی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەردوو یانەی مان سیتی و لیڤەرپووڵ یەکلایی بوونەوەی نازناوەکەیان لە نێوان خۆیاندا قەتیس کردووە.

بە گوێرەی ئامادەکارییەکان، جامێکیان لە یاریگای برایتۆن دەبێت کە میوانداریی ستیزنس دەکات، جامەکەیتریش لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە لیڤەرپووڵ کە بەرامبەر ۆوڵڤرهامپتۆن یاری دەکات.

بە گوێرەی زانیارییکەنی سکای سپۆرتسی بەریتانیی، هاوکات 40 مێدالیاش بۆ یاریزانان ئامادە کراوە لە هەردوو یاریگاکە.

بۆ زانین، ساڵی 2013-2014 هەمان سیناریۆ دووبارە بوویەوە، ئەو کات مان سیتی توانی وەرزەکە لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button