ئیتاڵیا

بەم ڕێژەیە کۆنتی وەرزی داهاتوو لە ئیتاڵیا ڕاهێنەرایەتی دەکات

یاریگانێت- دوا جار ئەنتۆنیۆ کۆنتیۆ ڕاهێنەری ئیتاڵیی، کە لە ئێستادا سەرپەرشتی هیچ یانەیەک ناکات، قسەی خۆی لە بارەی داهاتوویەوە کرد و جۆرێک لە دڵنیایی خستە ڕوو.

لەو بارەیەوە گوتی: “بێ گومان لەگەڵ چەند یانەیەکی ئیتاڵیدا لە گفتوگۆدام، بەڵام تا ئەم چەکەساتە جارێک هیچ بڕیارێکم نەداوە. زۆریش بەپەرۆشم بۆ گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا، لێ تا ئەو کاتەی بڕیار دەدەم، هیچ شتێک مسۆگەر نەبووە. تەنها ئەوە دەڵێم کە ڕێژەی گەڕانەوەم بۆ ئیتاڵیا بە لای کەمەوە %60 دەبێت.”

بۆ زانین، پێش ئەوەی ڕوو بکاتە چێڵسی ئینگلیزیی، ئەزموونی باشی لە خولی ئیتاڵییدا هەیە و سێ جاریش لەگەڵ یۆڤی لە نێوان ساڵانی 2012 و 2014 نازناوی خولی ئیتاڵیی بردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button