ئیتاڵیا

جیامپاولۆ: بیرۆکەکانی کۆنتی دەزانم

یاریگا- مارکۆ جیامپاولۆی ڕاهێنەری ئەی سی میلان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دا پێش یاری دێربی شاری میلان، تێیدا چەند وەڵامی پرسیارگەلی جیاوازی دایەوە.

جیامپاولۆ گوتی: “ئینتەر هەمیشە بە هەمان شێوازی خۆیان یاری دەکەن، پێشبینی هیچ هەژەندێک ‘موفاجەئە’ ناکەم. ئەگەرچی هەر یارییەک جیاوازیی خۆی هەیە، بەڵام شێوازی ئەوان بەلای ئێمەوە زانراوە.

سەبارەت بە ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەرەکەی ئەی سی میلان گوتی: “زۆر باش دەیناسم، ئەو ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە ئینتەر هەڵسێنێتەوە. پێشتر لە ڕووبەڕووی نەبوومەتەوە، بەڵام ئاشنام بە بیرۆکەکانی لە تۆپی پێدا.”

شەوی شەممە یانەکەی جیامپاولۆ لە دێری میلاندا (دێربی تووڕەیی) پێشوازیی لە ئینتەر دەکات لە میانەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیتاڵیی کە یەکەم دێربی دەبێت بۆ هەردوو ڕاهێنەرەکە.

ئینتەر بە تەنیا پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی بە نۆ خاڵەوە گرتووە، میلانیش بە شەش خاڵ پلەی حەوتەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button