ئیسپانیایاریگا

دوای نۆژەنکردنەوەی کامپ نو، چەند پەیکەری مێسی تێدا دەبێت؟

یاریگانێت- بە گوێرەی ڕای جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنابێت، لیۆنێل مێسی 10 پەیکەری بۆ دروست دەکرێت دوای نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نو.

بارتۆمیۆ لە پرسیاری ئەوەی ئایا پەیکەر بۆ مێسی چێ دەکرێت لە یاریگا مۆدێرنەکە، بارتۆمیۆ لە وەڵامدا کە بۆ The Observer قسەی کردووە، بە شۆخییەوە وتی: “بەڵێ، 10 دانە.”

سەرۆکی بلاوگرانا زیاتر لە وەسفی لیۆدا ڕۆچوو و گوتی: “منبم، باڵۆندۆر نادەمە مێسی، چونکە ئەو ئێستا لە سەرووی باڵۆندۆریشەوەیە. یاریزانی نایاب هەن، بەڵام ئەو لە دوورییەکی جیاوازتردایە.”

مێسی گۆڵکاری مێژوویی بارسێلۆنا توانی گۆڵی ژمارە 600 بە درێسی یانەکەوە تۆمار بکات بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی نایاب بەرامبەر لیڤەرپووڵ لە یاری چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ. ئەو تا 2021 گرێبەستی لەگەڵیاندا هەیە و کۆتایی هێنان بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە تا ساڵی 2023 دەخایەنێت، کە وا بڕیارە شوێنی 105 هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button