ئینگڵته‌را

مۆرینهۆ لە بری “سپێشڵ وەن” ئێستا بە نازناوێکیتر خۆی ناوزەد دەکات

یاریگا- هەر لەگەڵ ناوهێنانی جۆزێ مۆرینهۆ کتوپڕ نازناوی [سپێشڵوەن – کەسە تایبەتەکە] دێتە بەر بیر، ئەمەش بۆ زیاتر لە 15 ساڵە بۆتە پێناسی ڕاهێنەرە پورتگالیەکە لەو کاتەوەی وەک براوەی چامپیۆنزلیگ لە دوای پۆرتۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی گرتە دەست و وەها ناوی خۆی برد.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا لەگەڵ Tencent Sport، مۆرینهۆ ئێستا نازناوێکیتر بۆ خۆی بە شیاو دەزانێت و دەڵێت: “The Experienced One – کەسە بە ئەزموونەکە. ئێستا ئەزموونم زۆرە،” ئەوە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئێستا چۆن خۆی دەبینێت. “بەشێوەیەکی گشتی ئەوەی ئێستا لە تۆپی پێدا بۆم دێتە پێش وەک [deja vu]ـە، وەک شتێکە پێشت بینیبێتم و ڕووی دابێ. پیشەیتر هەیە کە تێیدا توانای جەستەی تایبەت دەخوازێ وەک یاریزانێکی تۆپی پێ. بەڵام ڕاهێنەرایەتی تەنها تۆ پێویستت بە ئاوەزتە ‘ئەقڵ’ ئینجا تێکەڵکردنی ئەزموون و زانیارییت، ئەوسا لە بوارەکەدا باشترت دەکات.”

“کەسە بە ئەزمووونەکە” لە چەند یاریی داهاتوودا دەبێ سوورد لەو ئەزموونەی خۆی و زانیارییەکانی وەرگرێ تا بتوانێ بە ئەنجامێکی شایستەوە ئەو یارییە قورسانە تێپەڕێنێت کە لە ڕێگەی تۆتنهامدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button