ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: ئێستایش مانچێستەر یاریزانی وای تێدایە من پێنج ساڵ پێش ئێستا نەمدەویست!

یاریگا –

جۆزێ مۆرینۆ بەردوامە لە قسەکردن لەسەر مانچێستەر یونایتدی یانەی پێشووتری دوایزیاتر لە پێنج ساڵ لە دوورکەوتنەوەی لەو یانەیە.

راهێنەرە پورتوگالییەکە لە ساڵی 2016-2018 لەو مان یو کاری دەکرد، بەڵام لە هەر بارێکدا قسەی ناخی خۆی نەدەشاردەوە تا لە پۆستەکەشیدا بوو. لە دیاترین لێدوانەکانی جۆزێ ئەوە بوو کە رایگەیاند “رەنگە پلەی دووەمی پریمەرلیگ کە بە دەستیهێنابێت بۆیان، باشترین دەستکەوتی بێت” ئەوەی وەک بەرەوپاش چوونی یانەکە وت.

لە نوێترین دیمانەیدا کە لەگەڵ رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیدا ئەنجامی داوە، مۆرینۆ رەخنەی لە هەبوونی یاریزانی ناپێویست گرت کە ئێستا لە مانچێستەرن و وتی

تا ئێستایش دوو تاریزان لە مانچێستەن کە من پێش پێنج ساڵ پێش ئێستا نەمدەویستن. ئەوەی ئەوان دەیکەن من پێموانییە باشترین دۆسێی پیشەگەرێتی بێت لە یانەیەک لەو پێگەیە.

مۆرینهۆ لکە دواتر ئەزموونی لەگەڵ تۆتنهام تاقیکردەوە، لە درێژەی لێدوانەکەیدا بەراوردی نێوان سەروەختی خۆی و ئێستای ئێریک تین هاگ دەکات و دەڵێت

ئەوەی ئێستا تین هاگ لە مانچێستەر هەیەتی، من نەمبوو. من ئەو ئاستەی پپشتگیرییم نەبوو. ئەو ئاستی متمانە پێدانەیشم نەبوو، هەربۆیە بە دڵتەنگی رۆیشتم. چونکە هەستم دەکرد هێشتا لە سەرەتای پرۆسەکەدا بووم. چونکە هەستم کرد ئەگەر متمانە و باوەڕیان پێمبوایە، شتەکان جیاوازتر دەبوون.

تا مانەوەی لە ئۆڵدترافۆرد، مۆرینهۆ توانی دوو نازناو بباتەوە. خولی پاڵەوانێتی ئینگلتەرا و یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button