ئیتاڵیاگرنگترین

ڕۆبەرتۆ مانچینی تووشی کۆڕۆنا بوو

یاریگا – یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە کە ڕۆبەرتۆ مانچینی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووە. پشکنینەکەش  وەک بەشێک لە ڕێکارە تەندروستیەکانی و یاساکانی یوێفا کرابوو.

ڕاهێنەرەکە لە ئێستادا خۆی لە ماڵەوە کەرەنتینە کردووە دوای ئەوەی ئەنجامی پشنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە. هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاند کە ڕاهێنەرەکە نیشانەکانی نەخۆسیەکەی لێ دەرنەکەوتووە، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

شایانی باسە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕاشیانگەیاند کە مانچینی دوای ماوەی دیاریکراوی کەرەنتینە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button