ئه‌مریکائه‌وروپا

مارادۆنا نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بوو

یاریگا
دیەگۆ ئارماندۆ مارادۆنا، ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دوێنێ بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی لە نەخۆشخانەی شاری لابلاتای وڵاتەکەی خەوێندرا.

کەناڵی BBC بەریتانی بڵاویکردووە دوی ئەوەی ئەفسانەکەی تانگۆ باری تەندروستی تێکچوو، سەرەتا پێشبینی دەکرا دۆخی باش بێت و بە زوویی نەخۆشخانە جێبێڵێت، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە پێویستی بە نەشتەرگەری مێشک هەیە و دواجار نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

مارادۆنا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی پێشبینی دەکرێت دوای چەند رۆژێک نەخۆشخانە جێبێڵێت و بگەڕێتەوە ماڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button